
دابەشکردنی نەوتی سپی | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەڕێگەی ئەنجومەنی پارێزگاوە نوساومان ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان، هاوكات ساڵی ڕابردوو تەنها لە %30 هاووڵاتیان نەوتیان وەرگرتووە لە %70 هاووڵاتیان ماون نەوت وەربگرن، جەختیش دەكاتەوە بۆ هەموو هەرێمی كوردستان پێویستمان بە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەبێت.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە لێرە لەوێ باس لە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت بەڵام تا ئێستا نە بەفەرمی و نە بەنافەرمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگادار نەكراوەتەوە لە دابەشكردنی نەوتی سپی، هاوكات ئێمەش لە لژنەی وزە نوسراومان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كردووە بۆ ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەستبكات بەدابەشكردنی نەوتی سپی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی ڕابردوو تەنها لە %30ی هاووڵاتیان توانیان نەوتی سپی وەربگرن و لە %70ی هاووڵاتیان نەوتیان وەرنەگرت، بۆیە دیار نییە ئەگەر دەستبكرێتەوە بەدابەشكردنی نەوت لەو شوێنانەوە دەستپێدەكەن كە ساڵی ڕابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە یاخود نا، هاوكات تا ئێستاش نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی دیاری نەكراوە لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو دووجۆر نرخ دیاری كرابوون.
سەرۆكی لژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو نەتەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابەشدەكراو پاڵپشتی دارایی دەكرا بە نرخی 55 هەزار دینار و ئەو نەوتەشی لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرا بە نرخی 91 هەزار دینار دابەشدەكرا، هاوكات بۆ هەموو هەرێمی كوردستان پێویستمان بە بڕی 250 ملیۆن لیتر نەوت دەبێت بۆ ئەوەی هەموو مالێك بەرمیلێك نەوت وەربگرێت و بۆ سنوری پارێزگای سلێمانیش پێویستیمان بە بڕی 110 ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی دەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









