
بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئاب، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوووە .
لەکۆبوونەوەکەدا ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی راپۆرتێکی زارەکی ھەمەلایەنەی لەسەر دۆخی گشتی ھەرێم بەتایبەت گوزەران و ژیانی خەڵکی کوردستان، عێراق، ناوچەکە، پرسی رێکخراوەیی و حزبی، پەیوەندییەکانى یەکێتی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەکان، روئیای یەکێتی بۆ داھاتوو، پێشکەشکردوو تێیدا ئامادەبووانی بەرچاوڕوونکرد لەدواین پەرەسەندنە سیاسی و ئابووری، ئەمنییەکان و رایگەیاند یەکێتی وەک ھێزێکی بەرپرسیار ، دەربەست بە مافەنەتەوەییەکان و بەرپرسیاری نیشمانی لەسەر یەک ھێڵی ستراتیژی کوردستانی سیاسەتی خۆی بە ئەمانەتەوە جێبەجێکردووە ، ئاماژەی بەوەکرد ھەم لەھەرێم ھەوڵمانداوە یەکڕیزی نیشتمانی بپارێزین و کاربکەین بۆ بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم و ھەرێم لە عێراقیشدا توانیومانە ئەرکە نیشتمانییەکانی خۆمان جێبەجێبکەین لەسەر بنچینەی تەوافق و ھاوبەشێتی راستەقینە و پاراستنی بنەماکانی دەستوور، کەسەرۆک مام جەلال و باوکە دامەزرێنەرەکانی دیموکراسی لە عێراقی نوێ بناغەیان داناوە ھەروەھا سەرۆک بافڵ رایگەیاند ئەم سەنگەی یەکێتی لە سیاسەتی عێراقیدا بەرھەمی یەکڕیزی سەرکردایەتی و یەک سیاسەتی حزبەکەی سەرۆک مام جەلالە و دەست خۆشی ئەو یەکڕیزی و گیانی بەرپرسیارێتییە حزبییەی لەھەموو ھەڤاڵانی سەرکردایەتی کرد کە ئێستا وای لێھاتوو ھەموو لایەنەکان متمانە بە سەنگ وپێگەو گوتاری یەکێتی بکەن .
ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە گفتوگۆکانیاندا دەست خۆشیان لە سەرۆک بافڵ و تیمی یاوەریکرد لە بەغدا کە سیاسەتەکانی ماوەی رابردوو پێگەی یەکێتی وەک زەمانی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال بوژاندۆتەوەو سەنگی سیاسەتی کوردستانی لە عێراق و ناوچەکە بەرزکردۆتەوە .
دوابەدوای ئەوە بەپێی ئەجندای کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر تەوەرەی راسپاردەکانی دیداری یەکێتی و ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆ کرا .
ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی رونیکردەوە کە راسپاردەکان بەسەر سیانزە لیژنەدا دابەشکرابوون و گەڵاڵەی بیروبۆچوونی ھەزاران کادرو تێکۆشەری دێرین و نوێی یەکێتییە لەھەموو ئاست و بوارەکان ، تەنانەت دۆستانی یەکێتیش لە ئەکادیمست و پسپۆڕان بەشداریان تێداکردبوو کە ئەمە دیاردەیەکی دیموکراسی حزبییە جێی دڵخۆشییە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی دوای گفتوگۆ سەرجەم راسپاردەکانی دیداری یەکێتی پەسەندکرد و ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی راسپارد ھەریەکەو لەلایەن خۆیەوە جێبەجێیان بکات.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆ بەگوێرەی ھەلومەرجی نوێی ژیانی حزبایەتی یەکێتی، لیژنەی پەیڕەو سەرجەم ئەو گۆڕانکارییانەی خستەبەردەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە بۆ گەشەکردنی ژیانی حزبایەتی یەکێتی پێویستن دوای گفتوگۆی تێروتەسەلی ھەڤاڵانە پەیڕەوە نوێکە پەسەندکرا .
پاشان بەگوێرەی پەیڕەوی نوێی کە سیستمی ھاوسەرۆکی نەھێشت، بۆ تەئکیدکردنەوەی ئاسایی و نەریتی حزبایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، خۆی کاندیدکرد بۆ ئەرکی سەرۆکایەتی یەکێتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیش ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژارد .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









