شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا روویدا و دوو كه‌س بریندار بوون

ئۆتۆمبێلى پۆلیس له رانیه | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى ئاب، شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا له گوندێكى سه‌ربه ڕانیه دروستبوو و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌ڕینیت ده‌ڵێت: “دوو كه‌س له ئه‌نجامى رووداوه كه‌بریندار بوون”.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه به‌یانى ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌ڕین ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان ئاگادارکرانەوە، لە رووداوێکی شەڕکردن لە گوندی دەڵاڵان-ی سەربە ناحیەی سەرکەپکان لەنێوان دوو بنەماڵەدا دەستبەجێ هێزەکانمان بەهاوبەشی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و ئاسایشی سەرکەپکان گەیشتنە شوێنی رووداو، توانرا رووداوەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت”.
له‌باره‌ى هۆكارى رووداوه‌كه‌وه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، “دەرکەوت لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس برینداربوون بە ناوەکانی (ئ. م. م) و (ن. ع. م) لە رەگەزی نێر، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدرا و خۆشبەختانە برینی بریندارەکان سوکە”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 413 حەوت کەس لە هەردوو بنەماڵە راگیراون لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









