
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ڕوسیا | فۆتۆ: Thibault Camus/Reuters
SNN
سه‌رۆكى رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، سزاكانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا سه‌ره‌تا به‌رۆكى خۆیان ده‌گرێت و خۆیان ده‌سووتێنێت پاشان جیهان، ده‌شڵێت: “رێژه‌ى هه‌ڵاوسان له رووسیا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى ئه‌یلول، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا له‌میانى پێشكه‌شكردنى وتارێكدا كه له كۆڕبه‌ندى ئابوورى ڕۆژهه‌ڵات له رووسیا پێشكه‌شیكرد وتى: “به‌هۆى سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌وروپاوه جیهان تووشى قه‌یرانى دارایی بووه‌ته‌وه و به‌مزووانه‌ش له‌و قه‌یرانه رزگارى نابێت. ئه‌وروپا و ئه‌مریكا چه‌ندین سزایان سه‌پاندووه به‌سه‌ر رووسیادا، به‌ڵام بێ‌ئاگان له‌وه‌ى ئه‌و سزایانه سه‌ره‌تا به‌رۆكى خۆیان ده‌گرێت و ئه‌وان ده‌سووتێنێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى رووسیا باسى هه‌نارده‌ى گه‌نمى ئۆكرانیانى بۆ جیهان كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گه‌نمى ئۆكرانیا هه‌نارده بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى قه‌یرانى ئابوورى جیهان خاوبكهینهوه، به‌ڵام ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له‌وه‌شدا قۆرخكارییان كرد و سێ به‌شى گه‌نمه‌كه‌یان برد بۆ خۆیان”.
به وته‌ى ڤلادیمێر پوتین، “ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت له‌ڕووى سیاسى و ئابوورییه‌وه خۆیان به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنن، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته قبوڵكراو نیه”.
سه‌رۆكى رووسیا به‌شێكى وتاره‌كه‌ى ته‌رخانكرد بۆ باسكردن له دۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى و ئاشكرایكرد، “ئابوورى رووسیا به به‌راورد به‌و سزا قورسانه‌ى كه له‌سه‌ریه‌تى هێشتاش دره‌وشاوه‌یه و رێژه‌ى هه‌ڵاوسان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








