
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدا كە تیایدا وشكبوونی چەمی زەڵم لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە نیشاندەدات، بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگاکە ڕەتیدەكاتەوە كە سەرچاوەی ئاوی زەڵم وشكی كردبێت، بەڵكوو تەنها ڕێژەی ئاوی سەرچاوەکە كەمیكردووە بەوهۆیشەوە گرفت بۆ ئاودانی باخەكان دروستبووە، جگە لەوە ئاوی خواردنەوە هیچ گرفتێكی نییە.
ئەشرەف حەسەن، بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند: ساڵانە لەم كاتەدا ڕێژەی ئاوی سەرچاوەی زەڵم كەمدەكات بەڵام بەتەواوی وشك ناكات، ئەوەش حالەتێكی سروشتییە و هەموو ساڵێك لەم مانگەدا ئەو كەمبوونەوەیە ڕوودەدات بەڵام ئەمە ماوەی دوو ساڵە بەڕێژەیەكی زیاتر ئاو كەمدەكات، ئەوەش گرفتی بۆ ئاودانی باخەكانی سنورەكە دروستكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوی زەڵم گرفتی بۆ ئاوی خواردنەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەت ناحییەی خورماڵ و بەشێكی شاری هەڵەبجە دروست نەكردووە، چونكە بۆ دابینكردنی ئاوی پارێزگای هەڵەبجە پشت بە دوو سەرچاوەی سەرەكی دەبەسترێت ئەوانیش بریتین لە پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ڕووباری سیروان و سەرچاوەی زەڵم تائێستاش هیچ گرفتێكی ئاوی خواردنەوەمان بۆ دروست نەبووە.
بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، كەمبوونەوەی ئاو زۆربەی سەرچاوە ئاوییەكانی گرتووتەوە بەجۆرێك سەرچاوە ئاوییەكان بە رێژەیەكی بەرچاو كەمیان كردووە، بەڵام ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تاڕادەیەك دۆخەكە باشترە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









