حکومەت بە بیانووی نەبوونی فەرمانبەری پسپۆڕ سندوقی خانەنشینی کارا ناکات

SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێم بریاری لەسەر دروستكردنی سندوقی خانەنیشنی داوە و هاوكات لە پرۆژە یاسای چاكسازیشدا بەهەمان شێوە بڕیار لەسەر دروستكردنی ئەو سندوقە درا، بەڵام تائێستا سندوقی خانەنشینی كارانەكراوە مانگانەش بەناوی خانەنیشنییەوە بڕێك پارە لە فەرمانبەران دەبڕدرێت، SNN یش هۆكاری كارانەكردنی ئەو سندوقە ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەست SNN كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە چەند جارێك لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە داواكراوە كە سندوقی خانەنشینی كارابكرێت، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران ئەو داواكارییەی وەزارەتی دارایی ڕەتكردووەتەوە ئەوەش بە بیانووی نەبوونی فەرمانبەری پسپۆڕ و بە ئەزموون لەو بوارەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیانووەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كارانەكردنی سندوقی خانەنشینان بیانوویەكی لاوازە و ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەست نایەوێت ئەو سندوقە كارا بكرێت، چونكە بە كاراكردنی سندوقی خانەنشینی مانگانە ئەو بڕە پارەیەی كە بەناوی خانەنشینییەوە لە فەرمانبەران دەبڕدرێت دەبێت بخرێتە ئەو سندوقەوە و دەستكاری نەكرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕە پارەیە كە بەناوی خانەنشینییەوە دەبڕدرێت ناخرێتە هیچ سنوقێكەوە و بەڵكوو دووبارە دەدرێتەوە بە فەرمانبەران بۆتەواوكاری مووچە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە ساڵانە لە هەرێمی كوردستان زیاد لە شەش هەزار فەرمانبەر بەهۆكاری تەمەن و تەواوكردنی خزمەتی یاسایی یاخود بەهۆی نەخۆشییەوە خانەنشیندەكرێن، بەڵام لەبەرامبەردا هیچ فەرمانبەرێكی دیكە لە جێگەیان دانامەزرێت، لەگەڵ ئەوەشدا مانگانە پارەی پێویست بۆ مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاددەكات و لە ئێستادا مووچەی مانگێكی تەواوی مووچە خۆران نزیك بووەتەوە لە 930 ملیار دینار، لەكاتێكدا لەسەرەتای دەستبەكار بوونی ئەم كابینەوە مووچەی مانگانە پێویستی بە 895 ملیار دینار بوو.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








