
بهنداوى دهربهندیخان | فۆتۆ: KRG
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم رایدهگهیهنێت، لەم مانگەدا ئاستی ئاو بەنداوەكانی هەرێم زیاتر دابەزین بەخۆیهوه دەبینێت، دهشڵێت: “بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان مەترێك و 30 سانتیمەتر دابەزیووە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 20 سانتیمەتر زیادیكردووە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئهمڕۆ سێشهممه 20ى ئهیلول، بە SNNی راگەیاند، “ساڵانە لەم وەرزەدا و بەتایبەت لە مانگى ئهیلولدا ئاستی ئاوی بەنداوەكان دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن، بۆیە لە ئێستادا لە هەموو بەنداوەكان ئاستی ئاو دابەزیووە”.
له وهڵامى ئهو پرسیارهى ئایا ئهو دابهزینى ئاستى ئاوه ئاساییه؟ ڕەحمان خانی ئاماژهى بهوهشكرد، “بهڵێ، ئەو حاڵەتهى كه روودهدات ئاساییە، چونكە ئەو ئاوەی لە وەرزی زستان و بەهاردا كۆدەكرێتەوە لە هاوین و پایز سوودی لێ وەردەگیردرێت”.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئاماژه بهوهشدهكات، “بەگشتی ساڵانە بەنداوەكان لە وەرزەكانی زستان و بەرهاردا ئاو گلدەدرێتەوە و لە وەرزەكانی هاوین و پایزدا سوود لەو ئاوە گلدراوە وەردەگیرێت، ساڵانەش رێژی گلدانەوەی ئاو گۆڕانكاری بەسەردا دێت، هاوكات جیاوازیی ئاستی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكانیش بەراورد بە ساڵی رابردوو لە بەنداوی دوكان مەترێك و 30 سانتیمەتر ئاودابەزیوە”.
به وتهى ڕهحمان خانى، “بە پێچەوانەوە لە بەنداوی دەربەندیخان ئاستی ئاو 20 سانتیمەتر زیادیكردووە”، ئهمه بهزانینى ئهو راستیهى، سەرچاوەكانی كۆكردنەوەی ئاوی دەربەندیخان بەڕێژەی لە%70 زیاتری سەرچاوەی ئەو ئاوەیە كە لە ئێرانەوە دێت و لە %30ی لە ناوخۆ دابین دەكرێت”.
لە هەرێمی كوردستان سێ بەنداوی گەورە بوونیان هەیە كە بریتین لە بەنداوەكانی دەربەندیخان و دوكان و دهۆك.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









