پەتای سكچوون و ڕشانەوە بەڕێژەیەكی زۆر لە پارێزگای دهۆك بڵاوبووەتەوە

دهۆک
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە پەتای سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری پارێزگای دهۆك بڵاوبووەتەوە و بەهۆیشەوە بە دەیان كەس تووشی ئەو پەتایە بوون، هاوكات هۆشداریش دەدرێت لە ئەگەری زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لە سنووری پارێزگای دهۆك و دەوورووبەری.
بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆك بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ماوەی چەند ڕۆژێكە پەتای سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری پارێزگای دهۆك بڵاوبووتەوە و ڕۆژانە بە دەیان نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و مەڵبنەدە تەندرستییەكانی سنوورەكە دەكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، هاوكات پزیشكانی پسپۆڕیش هۆشدارییان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە پەتای سكچوون و ڕشانەوە ئەگەر ئاوا بەردەوامبێت ئەوا ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان لە نەخۆشخانەكان دەخەوێندرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە، پزشكانی پسپۆڕ ئەوەیان بۆ ڕوونبووتەوە كە ئەو جۆرە پەتایە لە رێگەی خواردن و خواردنی پیسەوە دەگوازرێتەوە و زیاتر بڵاودەبێتەوە، باشترین رێگە بۆ خۆپارێزیكردن لێی دوور كەوتنەوەیە لە خواردنی دەرەوە دڵنیابوونەوە لە پاكی ئاوی خواردنەوەیان، بۆ ئەومەبەستەش داوا لەهاووڵاتیان كراوە كە دوای چوونە تەوالێت و پێش نانخواردن و دوای نان خواردن 20 بۆ 30 چركە دەستییان بە سابوون و هۆیەكانی پاككەرەوە بشۆن.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە لە ئێستادا ئەو كەسانەی تووشی ئەو سكچوون و ڕشانەوەیە دەبن یان منداڵانن یاخد كەسانی بەتەمەنن ئەوانەی لە تەمەنێکی گەنجیدان كەمتر تووشی ئەو پەیتایە دەبن، هاوكات ئەو كەسانەشی كە تووشدەبن، پاش سەردانیكردنیان بۆ نەخۆشخانەكان دەرمانی دژە بەكتریایان پێدەدرێت و هەندێكیشان بە توندی پەتاكەیان گردتووە لە نەخۆشخانەكان خەوێندراون.
بۆوەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە SNN چەند جارێك پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دهۆكەوە كرد بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









