
سەرۆک بافڵ و فالح فەیاز
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ی ئەیلول، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.
لە دیدارێكدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكان تاوتوێكران و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و رەوینەوەی گرژییەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری كردەوە و داوایكرد، لایەنەكان نەرمی بنوێنن و سازش لە داواكارییەكان بكەن، چونكە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان كاری لە پێشینەیە و دەبێت هەموو هەنگاوەكان بەو ئاڕاستەیەدا بێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









