لەسەرئاستی هەرێم سلێمانی كەمترین و دهۆك و هەولێریش زۆرترین ڕێژەی بێكارییان تێدا تۆماركراوە

بێکاری
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە نوێترین ڕاپۆرتی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی دەردەكەوێت كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كەمترین ڕێژەی بێكاری لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە و لەسەر ئاستی عێراقیش پێنجەم پارێزگایە كە كەمترین ڕێژەی بێكاری تێدایە، هاوكات لە پارێزگاكانی هەولێر ودهۆكیش زۆرترین ڕێژەی بێكاری تیایاندا تۆماركراوە، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانیش جەخت دەكاتەوە كە هەوڵەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت هۆكار بووە بۆ ڕەخساندنی هەلیی كار.
بەگوێرەی دواین ڕاپۆرتی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی كە وێنەیەكی دەست SNNكەوتووە و ئامارێكی لەسەر ڕێژەی بێكاری لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق بڵاوكردووەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو، رێژەی بێكاری لە پارێزگای دهۆك گەیشتووەتە لە %24.1 هەروەها ڕێژەی بێكاری لە پارێزگای هەولێر بریتیە لە %17.7، بەڵام ڕێژەی بێكاری لە پارێزگای سلێمانی بە هەڵەبجەشەوە بریتیە لە %11.9 بو جۆرەش كەمترین ڕێژەی بێكاری لەسەر ئاستی هەرێم لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە و زۆرترین ڕێژەی بێكاریش لە پارێزگای دهۆك پاشان هەولێر تۆماركراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەر ئاستی عێراق، كەمترین ڕێژەی بێكاری لە پارێزگای بابل تۆماركراوە كە بریتییە لە ڕێژەی %5.5 پاشان پارێزگای دیالە بە ڕێژەی لە %6.9 بێكاری تۆماركراوە و دوای ئەو یش پارێزگای كەربەلا بەڕێژەی لە%8.3 و دواتریش پارێزگای سەڵاحەدین بە ڕێژەی لە %11.1 و دواتریش پارێزگای سلێمانی بە ڕێژەی لە %11.9 ڕێژەی بێكارییان تیادا تۆماركراوە.
هەر لەو ئامارەدا زۆرترین ڕێژەی بێكای لەسەر ئاستی عێراق لە پارێزگای موسەنا تۆماركراوە كە بریتیە لە %27.3 پاشان پارێزگای زیقار بەڕێژەی لە %25.8 و دواتریش پارێزگای دهۆك بە ڕێژەی لە %24.1 و دوای ئەویش پارێزگای بەسەرە بەڕێژەی لە %21.8 ولە پارێزگای ئەنبار بەڕێژەی لە %18.2 و پاشانیش پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی لە %17.7 زۆرترین ڕێژەی بێكاری تۆماركراوە.
یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەوڵانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەستپێكردووە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و گەندەڵی و بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكان هۆكارێكی باش دەبێت بۆ ڕەخساندنی هەلیكاری زیاتر لە سنوورەكەداو ڕێژەی بێكاری كەمدەكاتەوە.

سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









