
دۆخێکی باراناویی
SNN
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: “سبەى رۆژى چوارشەممە ئاسمانى هەرێمى کوردستان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێراى باو نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى یەک تا دوو پلە، لە کاتى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لە سەر بەشێک لەو ناوچە دەشتانەى کە خێراى با بۆ سەرووى 25کم لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە، بە تایبەت سنوورى پارێزگاى کەرکوک و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى”.
کەشناسی راشیگەیاندووە: “لە شەودا لە ئەنجامى هاتنى لاوازى نزمە پاڵە پەستۆى کەنداوى عەرەب و نیمچە دوورگەى عەرەب، ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە. لەگەڵ زیادبوونى ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە بۆ رۆژى پێنجشەممە ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى لەگەڵ زۆربەى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى دهۆک ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕى دەبێت، ئەم ناجێگیریە لە کەشى ناوچەکەمان تا درەنگانى شەوى پێنجشەممە بەردەوامى دەبێت و رۆژى هەینى نزم بوونەوەى پلەکانى گەرماش بەردەوامى دەبێت و تەواوى ناوچەکەمان نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە خۆوە دەبینێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









