نوێترین زانیاری لەبارەی بەگەڕخستنی كامێراكانی چاودێری خێرایی

کامێرەی هاتووچۆ
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات كە لە 10 ڕۆژی داهاتوو كامێرای تۆماركردنی تیژڕەوی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەوێتە كار، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو پارێزگایە ئەوە ڕەتدەكەنەوە كە هیچ وادەیەك بۆ بەگەڕخستنی ئەو كامێرایانە دیاری كرابێت، چونكە تا ئێستا ئەو كامێرایانە نەبەستراوەنەتەوە بە یەكەوە و سێرڤەرەكانیش ئامادەنەكراون.
بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە SNNكردوویەتی بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پێیدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تائێستا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ بەگەڕخستنی كامێراكانی چاودێری خێرایی ناوسراوبە (پۆینت توو پۆینت)، هاوكات ئەو كامێرایانە بەفەرمی لە كۆمپانیا وەرنەگیراون و نەشبەستراوەنتەوە بە سێرڤەرەوە، بۆیە هیچ كامێرایەك نەكەوتووەكار و هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ ئەوەی بزانرێت كەی دەكەوێتە كار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆئەوەی ئەو كامێرایانە بەفەرمی بكەونەكار، دەبێت وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ رێنمایی بۆ دانانی كامێراكان دەربكات، دواتر وەرگرتنی سەرەتایی بۆ بكات ئەوكات تێست دەكرێت و قۆناغ بە قۆناغ دەكەوێتەكار، بەڵام تائێستا وەزارەتی ناوخۆ ئەو ڕێكارانەی نەگرتووەتەبەر بۆ بەگەڕخستنی ئەو كامێرایانە.
بەدواداچوونەكانی SNN لەكاتێكدایە كە عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان ئەوەی بڵاوكردووەتەوەكە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكەوە وەرمگرتووە لە 10 رۆژی داهاتوو كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە سنووری سلێمانی دەخرێتەكار قۆناخی یەكەم كامێراكانی رێگەی نێوان سلێمانی – دووكان دەخرێنەكار، كە 25 كامێران، دواتر رێگەی چەمچەماڵ، هەڵەبجە – سەیدسادق، گەرمیان، دەربەندیخان، شەقامی 60 مەتری و لە ئایندە 100 مەتریش.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









