بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی گەرمیان: بەبڕی زیاد لە یەك ملیارو 800 ملیۆن دینار شایستەی دارایمان هەیە بەڵام بۆمان خەرجناكرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی گەرمیان ئاماژە بەوەدەكات، زیاتر لە یەك ملیار و 800 ملیۆن دینارمان بەشێوەی چەكی بانكی هەیە، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە لە بانكەكان ئەو چەكانەمان بۆخەرجناكرێت، ئەوەش گرفتی زۆری بۆدروستكردوین و ئەگەر ئەو گرفتەمان بۆچارەسەرنەكرێت ئەوا دەبێتە هۆی وەستانی زۆربەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە سنورەكەدا.
د. سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا بەبڕی زیاتر لە یەك ملیار و 858 ملیۆن دینار چەكی خەرج نەكراومان هەیە كە بۆ بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی و كرێی كۆمپانیاكان و سوتەمەنی و خەرجی رۆژانە تەرخانكراون، بەڵام لە بانكەكان كێشەی وەرنەگرتنیمان هەیەو ناتوانین وەك پارە بەكاری بهێنین ئەوەش گرفتی بۆ دروستكردوین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕووی دابینكردنی بڕی دارایی كێشەمان نیە و هەموو رێكارە فەرمیەكان ئەنجامدراون بەڵام كێشەكە لە نەبونی نەختینەیە لە بانك كە هەر جارێك دەچین بۆ خەرجكردنی چەكی شایستە داراییەكان پارەی پێویست لە بانكدا بەردەست نییە بەهۆی خەرجنەكردنی چەكی بانكیەوە، بەشێك لە خزمەتگوزارییەكان پەكیانكەوتوە و چیتر ناتوانین بەردەوامیان پێبدەین،
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، داواكارین كە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدەممانەوە بێن و ئەو شایستە داراییانەی تەندروستی گەرمیان خەرج بكرێن لەپێناو رانەوەستانی خزمەتگوزارییەكان و بەردەوام بونیان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان چونكە ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا زۆربەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە سنورەكەدادەوەستن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









