
جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP
SNN
سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیاریدا به وه‌رگرتنى 125 هه‌زار په‌نابه‌ر بۆ ساڵى 2023 و به فه‌رمیش نامه‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد.
به‌پێى نامه‌یه‌كى فه‌رمى كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى ئه‌یلول، له‌لایه‌ن جۆو بادین، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاراسته‌ى ئه‌نتۆنى بلینك، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته كراوه، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیاریدا به وه‌رگرتنى 125 هه‌زار په‌نابه‌ر له ته‌واوى جیهانه‌وه له ساڵى 2023دا”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له نامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه قوڵانهى كه ئێستا له جیهاندا هه‌یه بڕیارماندا به وه‌رگرتنى ئه‌و ژماره كۆچبه‌ره كه به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر جیهاندا دابه‌شده‌كرێن، ئه‌فریقا 40 هه‌زار كۆچبه‌ر، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا 15 هه‌زار كۆچبه‌ر، ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست 15 هه‌زار كۆچبه‌ر، ئه‌مریكاى لاتین 15 هه‌زار كۆچبه‌ر، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باشوورى ئاسیا 35 هه‌زار كۆچبه‌ر و یه‌ده‌گى ته‌رخانكراو له سه‌رانسه‌رى جیهانه‌وه 5 هه‌زار كۆچبه‌ر”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له نامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “ئه‌و پێنج هه‌زار كۆچبهرهى كه بڕیاردراوه وه‌ربگیرێن به‌بێ ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌یان دیاریبكرێت پێویسته بدرێن به‌و ناوچانه‌ى جیهان كه دۆخى مرۆیی تێیاندا خراپه یان ژماره‌ى په‌نابه‌ران زۆره”.
به‌گوێره‌ى نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، “هاووڵاتیانى عێراق، كوبا و سلڤادۆر له‌پێشینه‌ن بۆ وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رى”.
ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى جیهان كه به‌رنامه‌ى تایبه‌تى هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران و به‌پێى یاسای ژماره 207ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا ده‌كرێت، سه‌رۆكى ئه‌مریكا پاش راوێژكردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێس بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









