مستەفا کازمی پێشنیازێک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی عێراق دەخاتەڕوو

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “پاش تێپەڕبوونی ساڵێک، ئەم ئەزموونە سەلماندی پەنابردن بۆ سندووقەکانی دەنگدان پێویستە هاوتا بێت لەگەڵ باوەڕی هێزە سیاسییە بەشدارەکانی بە بەها دیموکراسییەکان و پراکتیزەکردنی کردەی سیاسی بەگوێرەی چوارچێوە کولتوورییەکانی دیموكراسی و بەهاکانی.”
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ساڵی ڕابردوو (10ی تشرینی یەکەمی 2021)، گرنگترین بڕگەمان لە بەرنامەی حکومەتەکەماندا بە ئەنجام گەیاند، لە ڕێگەی سازکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان بە شێوەیەکی دادگەرانە و پیشەییانە، بە شایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو چاودێرانی پرۆسەکە، ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختە وەڵامی داواکارییەکانی گەلە هێژاکەمان بوو، مەرجەعیەتیش داوای بەدەمەوە چوون و بەشداری تێ دا کردنی کرد.
پاش تێپەڕبوونی ساڵێک، ئەم ئەزموونە سەلماندی پەنابردن بۆ سندووقەکانی دەنگدان پێویستە هاوتا بێت لەگەڵ باوەڕی هێزە سیاسییە بەشدارەکانی بە بەها دیموکراسییەکان و پراکتیزەکردنی کردەی سیاسی بەگوێرەی چوارچێوە کولتوورییەکانی دیموكراسی و بەهاکانی.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، سەرباری هێرشە بێ ویژدانەکان، بە هێمنی و عەقڵانییەت لەسەر ڕێچکەیەکی جیاواز کارمان کردووە کە پەنا بۆ دیالۆگ و هاوکاری و هاوبەشی دەبات لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییە جیاوازەکان، ئەمەشمان لە پێناو بەرقەرارکردنی هێمنی و ئۆقرەیی دا کردووە، کە نیشتمان پێویستی پێیەتی، لە پێناو دامەزراندنی ڕۆشنبیرییەکی سیاسی کە لەسەر بەها دیموکراسییەکان بنەڕەت بێت و دژی توندوتیژی و تاکڕەوی بێت لە عێراقی خۆشەویستمان کە زۆری چێشتووە لە پێناو گەیشتن بە دیموکراسییەتی ئێستای.
لێرەوە – جارێکی تر- داوا لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان دەکەم پەنا بۆ لۆژیکی دیالۆگی عەقڵانی و هێمن و بنیاتنەر ببەن، لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی و بەرەوپێشبردنی چارەسەری هەمەلایەنەی نیشتمانی، کە دیموکراسییە ساواکەمان بەهێز بکات و پاڵپشتی پایەکانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ عێراقی خۆشەویستمان و گەلی هێژامان بکات.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









