“ئەگەر لەگەڵ پارتی رێکنەکەوتين لەسەر کانديدی سەرۆککۆمار واباشە بە دوو کانديد بچينە پەرلەمان”

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسيۆنی يەکێتی رايگەياند: ئەم هەفتەيە کۆتا هەفتەيە بۆ يەکلايکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار، دەشڵێت “ئەگەر لەگەڵ پارتی رێکنەکەوين وا باشترە بە کانديدی جيا بچينە پەرلەمانی عێراق”.
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمريکای راگەياند: “سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆکكۆمار دیاره له ڕابردوو گفتوگۆ هه‌بووه و دانوستاندن و پێشنیار و ده‌ستپێشخه‌ری زۆر كراوه، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له لایه‌نی یه‌كێتی و پارتی كاندیدی خۆیان هه‌یه سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌ری ناو په‌رله‌مانی کوردستان بابه‌تێكی وا باسكرا، به‌ڵام ئه‌مه بۆچوونی لایه‌نێكه و چه‌ندین لایه‌نی تریش هه‌یه له‌پرۆسه‌كه بۆیه پێمانوایه پێویستی به‌به‌غداده و ئه‌و پێشنیاره‌ش قبوڵكردنی یان قبوڵنه‌كردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی.
ئاماژە بەوەشدەکات: نه‌وه‌ی نوێ كاندیدی هه‌یه، له ڕابردووش لایه‌نه‌كانی تر ئیسلامییه‌كان ئه‌وان بۆچوونی خۆیان هه‌بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆکكۆمار بۆچوونیان له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نزیكبوو كه له‌ڕابردوو بینیمان، له‌وانه‌یه هه‌وڵبده‌ن ڕه‌وتی سه‌دریش ڕازی بكه‌ن به‌هه‌مان شێوه بۆ ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یە كۆتا هه‌فته‌ی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی فیدڕاڵه. ”
لەوەڵامی ئەو پرسيارەی کە ئایا وه‌كو سیناریۆكه‌ی 2018 دووباره ده‌بێته‌وه ئایا هیچ ڕێككه‌وتنێک ده‌بێت؟، دەڵێت “هێشتا ماوه ناتوانم له‌سه‌ر ئه‌وه هیچ بڵێم، به‌ڵام یه‌كێتی هه‌تا ئێستا په‌یوه‌سته به كاندیده‌كه‌ی خۆی ئیتر نازانم هه‌تا كۆتایی هه‌فته ڕێككه‌وتن ده‌بێت یان نا، به‌ڵام وه‌كو ئاماژه‌م پێدا هه‌رلایه‌نێک كاندیدی خۆی هه‌یه، وه ئێمه پێمانباشه ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌وتین ئه‌و كاندیدانه بچنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی عێراق یه‌كلایی بكاته‌وه”.
دەشڵێت “لايەنە عێراقييەکان مەبەستيانە ئه‌و حكومه‌ته‌ی داهاتوو حكومه‌تێكی به‌هێز بێت و حكومه‌تێک بێت له‌سه‌ر بنه‌مای سازان بێت كه له وه‌رقه‌ی هاوبه‌شماندا هه‌یه ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه كوردیش ڕێككه‌وتنی هه‌بێت واته نه‌بێت به دوو به‌ش به‌شێک بێته ناو هۆڵه‌كه و به‌شێک له‌ده‌ره‌وه بێت بۆیه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت مه‌به‌ستیانه له‌م بابه‌ته به هاوبه‌شی بێت”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









