وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە SNNوە ئاشكرا دەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كۆبوونەوەی لیژنەجیاوازەكانی پەرلەمان بۆ دیاریكردنی دانیشتنی پەلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیران و ڕاسپاردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران بەردەوامی هەیە و ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمان كۆدەبێتەوە، ئەگەر لەوكۆبوونەوەیەشدا سەرۆككۆمار هەڵدەبژێردرێت بەدڵنیاییەوە تا كۆتایی ئەم مانگە ئەوپرسە یەكلایی دەكرێتەوە.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی یەكلایی كردنەوەی بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار وپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، شاندێكی سیاسی لایەنە شیعی وسونییەكان ئەمڕۆ سەردانی هەولێریان كردووە ئەو شبەمەبەستی خێرا یەكلایی كردنەوەی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆككۆمار.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەی لیژنەجیاوازەكانی پەرلەمان بۆ دیاریكردنی دانیشتنی پەلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیران و ڕاسپاردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران بەردەوامی هەیە و ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمان كۆدەبێتەوە، بەڵام هێشتا یەكلایی نەبووتەوە كۆبوونەوەكەی چوارشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارە یاخودنا، بەڵام بەدڵنیایی تا كۆتایی ئەم مانگە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و ڕاسپاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلایی دەكرێتەوە.
ئەوئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان پابەندە بە كاندیدی خۆی بۆپۆستی سەرۆك كۆمار كە( د, بەرهەم ساڵح)ە و ئەگەریش سیناریۆی 2018 دووبارە ببێتەوە دڵنیاین لە دەرچوونی كاندیدەكەی یەكێتی.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









