ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە: لە یاسا نوێیەکەی پەروەردەدا دامەزراندنی مامۆستایانی تێدا نییە

خۆپیشاندانى مامۆستایانى ناڕازى له گهرمیان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە وخوێندنی بالا لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات پرۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری كە خوێندنەوەی دووەمی بۆكراوە چاوەڕواندەكرێت لە دانیشتنی داهاتوودا تەواوی پرۆژە یاساكە بخرێتە دەنگدانەوە، بەلام چەندین كەموكورتی تێدایە کە دەسەڵاتی زیاتر بەوەزیری پەروەردە دەدات، بۆیە دەبوو ئەو كەمووكورتیانە چارەسەر بكرانایە دواتر بخرایەتە دەنگدانەوە.
هەلز ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆژەیاسای پەروەردە وفێركاری لە 181 ماددە پێكدێت كە چوار دەروازەی سەرەكی لەخۆدەگرێت بریتین لە ( دەروازەی یەكەم پێناسە و ئامانجەكانی پرۆژەكە، دەروازەی دووەم باسكردنی دامەزراوەحكومییەكانە، دەروازەی سێیەم دامەزراوە ناحكومییەكانە ودەروازەی چوارەمیش باس لە پێكهاتەی وەزارەتی پەروەردە دەكات) خویندنەوەی دووەم بۆ بڕگە ومادەكانی ناو پرۆژە یاساكە كراوە وابڕیاریشە كە لەدانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو پرۆژەیاساكەدا كۆمەڵێك ماددە و بڕگەی باش بوونیان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ماددە و بڕگە هەن كە پێویستییان بەوە هەیە پێداچوونەوەیان پێدا بكرێت،بەجۆرێك زیاد لە 20 ماددەی ناو پرۆژە یاساكەدا ئەوە هاتووە دەسەڵات دەداتە وەزیری پەروەردە بۆ دەركردنی ڕێنمایی لەكاتێكدا پرۆژەیاسا بۆ ئەوە دەبێت ڕێنمایی نەمێنێت و كاروبارەكان بە یاسا دیاریبكرێن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە وخوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو، باس لە دامەزراندنی مامۆستایان نەكراوە لە ناوپرۆژە یاساكەدا، چونكە وەزیری پەروەردە بیانووی ئەوە بووە كە هەركات حكومەت پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ڕەوانەی پەرلەمان كرد ئەو كات دەردەكەوێت بودجەی وەزارەتی پەروەردە چەندە، بۆیە بابەتی دامەزراندنی مامۆستایان یاخود هەر چینیكی دیكەی كۆمەڵگا پەیوەندی بە پرۆژە یاسای بودجەوە هەیە ماوەی هەشت ساڵە حكومەت بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









