
نانهواخانهیهك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، ئەوكاتەی هەشت نان بەهەزار دینار بوو فەردەیەك ئاردی توركی لەنزیكی 35 هەزار دینار بووكێشی گونكەكانیش لە نێوان 100 بۆ 110غرام بوو،بەڵام لەگەڵ دەستپیكردنی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا فەردەیەك ئاردبۆ 56 هەزار دینار بەرزبوویەوە، بەناچاریش شەش نانكرا بە هەزار دینار، بەڵام لە ئێستادا نرخی فەردەیەك ئارد بۆ 44 هەزار دینار دابەزیوە، هەركات ئەونرخە هاتە خوار 40 هەزار دینارەوە ئێمە نانەواخانەكان ناچار دەكەین هەشت نان بكەن بە هەزار دینار.
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، بەSNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەكمان نییە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەنرخی نان بكەین لە نانەواخانەكان، چونكە ئەوكاتەی هەشت نان بەهەزار دیناربوو فەردەیەك ئاردی توركی كە نانەواخانەكان بەكاری دەهێنن لەنزیكی 35 هەزار دیناردا بوو، بەلام دواتر هەمان ئەوفەردە ئاردە بۆ 56 هەزار دینار بەرزبوویەوە و بەناچاریش نانەواخانەكان شەش نانیان كردبە هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، نامانەوێت هەموو رۆژێك نرخێك بۆ نان دیاری بكەین، بۆیە چاوەڕێی بارودۆخەكەدەكەین ئەگەر فەردەیەك ئاردی توركی هاتەخوار 40 هەزار دینارەوە ئەوا ئێمە كۆبوونەوەی خۆماندەكەین و بڕیار لەسەر نرخی نان دەدەین و هەشت نان دەكەینەوە بە هەزار دینار، بەلام لە ئێستادا نرخی فەردەیەك ئاردی توركی هێشتا بە 44 هەزار دینارە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ژمارەیەك لە نانەواخانەكانی سلێمانی لەسەر خواستی خۆیان هەشت نان بە هەزار دینار دەفرۆشن، بەڵام كێشی گونكەكانیان لە نێوان 80 بۆ 85 غرام دایە، بەڵام ئەو نانەواخانانەی كە شەش نان بەهەزار دەفرۆشن كێشتی گونكەكانیان لە نێوان 100 بۆ 110 غرام دایە هاووڵاتیانیش ئازادن كامە نان دەكرن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









