وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پاره‌ى خوێندن بۆ كوڕ و كچى شه‌هیدان دابینده‌كات

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN
وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ھەر کوڕ و کچێکی شەھید دەیەوێت لە زانکۆ تایبه‌ته‌كان درێژە بەخوێندن بدات کرێی خوێندنی بۆ خەرج دەکرێت.
حاکم عادل، وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ى تشرینى یه‌كه‌م، بە میدیاى فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، “حکومەتی ھەرێم لەڕێگەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانه‌وه بەردەوام دەبێت لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندنی بۆ کوڕ و کچی سەربەرزی شەھیدان و جینۆسایدکراوان، بۆ ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو ھەر کوڕ و کچێکی شەھید بیەوێت بە پارە درێژە بە خوێندن بدات ئەوە لەلایەن وەزارەتەوە کرێی خوێندنی بۆ خەرج دەکرێت و لەسەر ئەرکی حکوومەت کرێی بۆ خەرج دەکرێت”.
وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى دابینكردنى كرێى خوێندن ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “چەند مەرجێک دیاریکراون بۆ خەرجکردنی کرێی خوێندن لەوانەش دەبێت قوتابی کوڕ یان کچی شەھید بێت و مەرجەکانی خوێندن لەو زانکۆ یان پەیمانگایە بیگرێتەوە دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سنووری خۆی نووسراوی پشتگیری بۆ زانکۆکە دەکرێت و کرێکە دەکەوێتە سەر حکومەت”.
به وته‌ى حاکم عادل، “ساڵانی رابردووش وەزارەته‌كه‌یان بەردەوام بووە لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندن و لە ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی کوڕ و کچی شەھید لە زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر ئەرکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان درێژە بە خوێندن دەدەن و ئەمساڵ قۆناغێکی دیکەش دەچنە پاڵ ئەوانەی ساڵانی رابردوو”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









