باران بارین تاکەی بەردەوام دەبێت؟

0
1075

SNN-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەم شەپۆلی باران بارینەی ئێستا ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت لەکاتەکانی شەودا گاریگەریەکەی کەمتردەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، 22ی تشرینی یەکەم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ کات و شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدایە، لەکاتەکانی شەودا گاریگەریەکەی کەمتر دەبێتەوە.

پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە ( 3 تا 5 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

هەروەها سبەینێ یەکشەممە 23ی تشرینی یەکەم، ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە کاتەگانی زوودا، پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە ساماڵ و پەڵە هەور.پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2 تا 3 ).

لای خۆشییەوە ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستاوە کەشوهەوا تا کاتەکانی نیوەڕۆ زیاتر ئاسایی بێت و لە دوای ئەوە پێشبینی چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەکرێت لەئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی تاوەبارانی بەخوڕ و ڕوودانی ھەورە تریشقە بەتایبەت بەرێژەیەکی زیاتر لەناوچە شاخاوی و جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین کاریگەری ئەبێت لەناوچەکانی دیکەدا بەرێژەی کەمتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت، تا کاتەکانی ئێوارە ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت دواتر لەسنوری پارێزگای دھۆک کۆتایی پێدێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتەکانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی سبەینێ یەکشەممە 23ی تشرینی یەکەم، قۆناغی کۆتایی ئەم ناسەقامگیرییە لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری چالاکبوونەوەی چەند تاوێکی بەلێزمەی باران و ھەورە بروسکە ئەبێت دواتر کۆتایی پێدێت لەسەرجەم ناوچەکاندا.

بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this