بەشدار حەسەن: زیاتر لە هەفتەیەکە چارەنووسی شێروان شێروانی نادیارە

بەشدار حەسەن
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە چارەنوسی (شێروان شێروانی) كە یەكێكە لەدەستگیركراوانی بادینان نادیارە كسوكارەكەشی هیچ زانیارییەكیان نییە لەبارەیەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە هاوڕێكانی جیاكراوەتەوە، ڕێگەش بە ئێمەی پارێزەران نادرێت سەردانی زیندان بكەین و بەدواداچوون بۆ بارودۆخیان بكەین.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNN-ی ڕاگەیاند:”ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە چارەنوسی (شێروان شێروانی) كە یەكێكە لە دەستگیركراوانی بادینان نادیارەو كەسوكارەكەشی هیچ زانیارییەكیان نییە لەبارەیەوە ،چونكە تەلەفۆنەكەشی داخراوە و ڕێگە بە ئێمەی پارێزەرانیش نادرێت سەردانی چاكسازی گەورانی هەولێر بكەین لەكاتێكدا پێشتر لەگەڵ هاوڕێكانیدا لە یەك ژوور پێكەوە زیندانی كرابوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی زیاتر فشار بخرێتە سەر دەستگیركراوانی بادینان و لە یەكترییان جیابكەنەوە، هەر جارەو تۆمەتێك بۆ دەستگیركراوانی بادینان دەدۆزرێتەوە، ئەو تۆمەتەشی ئاڕاستەی (شێراوان شێروانی) كراوە ئەوەیە گوایە كە بە تەلەفۆنی بەندكراوێكی دیكە تەلەفۆنی بۆ دەرەوەی زیندان كردووە و پەیوەندی بەكەسانی دیكەوە كردووە، بەڵام ئەوە كارێكی ئاساییە و نابێتە هۆی ئەوەی بەندكراوێك بخرێتە زیندانی تاكەكەسییەوە.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر ئەفسەرێكی سەر بە هێزەكانی زێرەڤانی پارتییە، داواكارییەكی ئێمە بۆ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بەرزناكاتەوە كە داوامان كردووە دۆسیەی ئەو دەستگیركراوانەی بادینان لە چاكسازی گەورانی هەولێرەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی بگوازرێتەوە.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی و دەوروبەری راگەیەندرا
ئایار 8, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









