جوان ڕۆژبەیانی: دەبێت لەناوكۆنگرەی پارتی ڕێژەی لە %10ی كۆتای ژنان بۆسەركردایەتی زیادبكرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی كۆنگرەی 14ی پارتی كە بەربژێرە بۆ ئەندامی سەركردایەتی ئاماژە بەوەدەكات پارتی ماوەی 12 ساڵە كۆنگرەی ئەنجام نەداوە كە دەبوو لەدوای كۆنگرەی 13 هەر چوار ساڵ جاریك كۆنگرە ئەنجام بدات، هاوكات ئەگەر بمانەوێت ژنانی خاوەن ئەزموون و بەتوانا لەناو پارتی دەربكەون، دەبێت ڕێژەی لە %10ی كۆتای ژنان زیاد بكەین.
جوان ڕۆژبەیانی، ئەندامی كۆنگرەی 14ی پارتی و بەربژێر بۆ ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە بە SNNی ڕاگەیاند: بەستنی كۆنگرەی 14ی پارتی گرنگی خۆی هەیە بەتایبەت ماوەی 12 ساڵە بەچەندهۆكارێكی جیاواز پارتی كۆنگرەی نەبەستووە، بۆیە ئەم كۆنگرەیە جیاوازلە كۆنگرەكانی دیكە كادیران و بەرپرسانی پارتی زۆر بەحەماسەوە چاوەڕێی بەستنی ئەم كۆنگرەیان دەكردكە وابڕیارە لە 3/11/2022 لەشاری دهۆك بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆنگرەكانی ڕابردووی پارتی بەگوێرەی ئەوبارودۆخەی كەهەبووە، كەمتر ِۆڵی ژنان لەبەرچاو گیراوە، بەڵام لە ئێستادا كە لە قۆناغێكی نوێداین و سەردەمێكی پێشكەوتوو هاتووەتە ئاراوە، وایكردووە كە ژنانیش ڕۆڵی خۆیان هەبێت لە بڕیاردان بۆیە ئەگەر بمانەوێت ژنانی خاوەن ئەزموون و بەتوانا لەناو پارتی دەربكەون دەبێت لە كۆنگرەی پارتی ڕێژەی لە %10 ی كۆتای ژنان زیاد بكرێت.
ئەو ئەندامەی كۆنگرەی 14ی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی لە 51 ئەندام و نۆ ئەندامی یەدەگ پێكهاتووە، بۆیە لە ناوكۆنگرەی پارتی بڕیار دەدرێت كە ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی زیاد بكرێت یاخود نا.
وتەكانی ئەو ئەندامەی كۆنگرەی 14ی پارتی لەكاتێكدایە كە وابڕیارە لە 3/11/2022 بە بەشداری زیاد لە 960 ئەندام پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی 14ی خۆی لەشاری دهۆك ببەستێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









