بەشدار حەسەن: چارەنووسی شێروان شێروانی نادیارەو كەسوكارەكەشی هیچ زانیارییەكیان نییە لەبارەیەوە

بەشدار حەسەن
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەوتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە چارەنووسی ( شێروان شێروانی) كە یەكێكە لەدەستگیركراوانی بادینان نادیارە كەسوكارەكشی هیچ زانیارییەكیان نییە لەبارەیەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی لە هاوڕێكانی جیاكراوەتەوە، ڕێگەش بە ئێمەی پارێزەران نادرێت سەردانی زیندان بكەین و بەدواداچوون بۆ بارودۆخیان بكەین.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە چارەنووسی (شێروان شێروانی) كە یەكێكە لە دەستگیركراوانی بادینان نادیارەو كەسوكارەكەشی هیچ زانیارییەكیان نییە لەبارەیەوە چونكە تەلەفۆنەكەشی داخراوە و ڕێگە بەئێمەی پارێزەرانیش نادرێت سەردانی چاكسازی گەورانی هەولێربكەین لەكاتێكدا پێشتر لەگەڵ هاوڕێكانیدا لە یەك ژوور پێكە وەزیندانی كرابوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی زیاتر فشار بخرێتە سەر دەستگیركراوانی بادینان و لەیەكترییان جیابكەنەوە، هەرجارەو تۆمەتێك بۆ دەستگیركراوانی بادینان دەدۆزرێتەوە، ئەو تۆمەتەشی ئاراستەی ( شێراوان شێروانی) كراوە ئەوەیە گوایە كە بەتەلەفۆنی بەندكراوێكی دیكە تەلەفۆنی بۆ دەرەوەی زیندانكردووە و پەیوەندی بەكەسانی دیكەوە كردووە، بەڵام ئەوە كارێكی ئاساییە و نابێتە هۆی ئەوەی بەندكراوێك بخرێتە زیندانی تاكەكەسییەوە.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر ئەفسەرێكی سەربە هێزەكانی زێرەڤانی پارتییە، داواكارییەكی ئێمە بۆ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بەرزناكاتەوە كە داوامانكردووە دۆسیەی ئەودەستگیركراوانەی بادینان لە چاكسازی گەورانی هەولێرەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی بگوازرێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









