
هەسارۆکە
SNN
ئەمڕۆ هەسارۆکەیەک بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت و ئاژانسی ناساش دڵنیایی دەدات لەوەی تەنە ئاسمانییەکە نابێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر زەوی.
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەسارۆکەیەک، کە درێژییەکەی 740 مەترە بە تەنیشت زەویدا بە خێرایی 84 هەزار کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا تێپەڕ دەبێت، بەپێی پێگەی “USA Today” مەودای دووریی نێوان هەسارۆکەکە و زەوی شەش جار کەمترە لە ماوەی دووریی نێوان زەوی و مانگ، کە ئەمەش واتا دەکاتە 1.43 ملیۆن میل و هێندە نزیک دەبێتەوە کە لەسەر زەوییەوە دەتوانرێت لەڕێی تێلیسکۆپەکانەوە ببینرێت.
لە ئەگەری ڕوودانی کارەسات و بەرکەوتنی هەسارۆکەکە بە زەویدا، ئاژانسی ناسا دڵنیایی دەدات لەوەی هەسارۆکەکە هیچ مەترسییەک بۆ سەر زەوی دروست ناکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









