
پەرلەمانی کوردستان
عەلی حەمەسەعید-SNN
سبەی یەک شەممە کۆتا ڕۆژی ماوەی یاسایی خولی ئێستای پەرلەمانی کوردستانە، تا ئێستا فراکسیۆنی یەکگرتوو بەفەرمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان ئاراستەی پەرلەمان کردووە، هاوکات سبەینێش 12پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی دادگەری گۆڕان و سەربەخۆکان نامەی دەستلەکارکێشانەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNNکە لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان وەریگرتوون، سبەی یەک شەممە 6/11/2022کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی خولی ئێستای پەرلەمانی کوردستان، 12پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی دادگەری و گۆڕان و سەربەخۆکان، نامەی دەستلەکارکێشانەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن و لە نامەکەیاندا جەخت لەوەدەکەنەوە کە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی ئێستای پەرلەمان پێچەوانەی یاسایەو ئەوان نایانەوێت ببنە بەشێک لەو کارە نایاساییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پەرلەانتارانەی سبەی نامەی دستلەکارکێشانەوە پێشکەش دەکەن بریتین لە (عەبدولستار مەجید، ڕوپاک ئەحمەد، بەدرییە ئیسماعیل، عومەر گوڵپی،هەورامان گەچێنەیی، موسلیم عەبدوڵا، عوسمان کانی کوردەیی) لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری،هەروەها (عەلی حەمەساڵح، شیرین ئەمین، ئاشنا عەبدوڵا، دابان محەمەد) لە فراکسیۆنی گۆڕان، هاوکات پەرلەمانتار( دیاری ئەنوەر)یش وەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ نامەی دەست لەکارکێشانەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن.
دەست لەکارکێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانە لەکاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بەفەری نامەی دەست لەکار کێشانەوەیان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد،هاوکات پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەدوای 6/11/2022ناچنەوە دانیشتنەکانی پەرلەمان بەڵام هێشتا نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش نەکردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









