بەهۆی دەستوەردان لەكاروبارەكانی كۆنگرە، 24 ئەندامی كۆنگرەی پارتی بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان نەكرد

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەو دەستوەردانەی لە لایەن بەرپرسانی باڵای پارتی ئەنجامدراوە داوایان لە ئەندامانی كۆنگرە كردووە كە دەنگ بەچەند كەسیكی دیاریكراو بدەن، 24 ئەندامی كۆنگرە ئامادەنەبوون بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی، هاوكات دەرچوونی هەندێك بەرپرسی یەكلایی بووەتەوە و دەنگدان وەك سیناریۆیەك ئەنجامدەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN دوای ئەوەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە لیژنەی باڵای كۆنگرەی 14ی پارتی بڕیاریاراندا دووبارە دەنگبدەنەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرە ئەوەش دوای ئەوەی شكستیان هێنا لە دەنگدانی ئەلیكترۆنی، بەڵام 24 ئەندامی كۆنگرە هۆڵی دەنگدانی كۆنگرەكەیان جێهێشتووە و ئامادە نەبوون بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری بەشدارینەكردنی ئەوئەندامانەی كۆنگرە بۆ دەنگدان بە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی لەدوای ئەوەدێت كە هەندێك لە ئەندامانی لیژنەی بالای كۆنگرەی پارتی بە ئارەزووی خۆیان دەستوەردانیان كردووە لە پرۆسەی دەنگدانەكە وبەئاشكرا بە ئەندامی كۆنگرەیان وتووە كە دەبێت دەنگ بە كام بەربژێر بدەن كە زۆرینەیان لەباڵی ( مەسرور بارزانی)ن.
SNN ئەوەشی زانیوە كە لەكۆی هەزار و 56 ئەندامی كۆنگرە كە مافی دەنگدانیان هەبووە هەزار و 32 كەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانیانكردووە، ئەوانەشی كە بەشداری پرۆسەكەیانكردووە گومانیان هەیە لەوەی كە ئەودەنگەی داویانە بە بەربژێرەكان دەستكاری نەكرێت، چونكە بەبیانووی زۆری دەنگدەرانەوە ماوەی 13 كاتژمێر دیاریكراوە بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان، لەوماوە زۆرەشدا ئەگەری دەستكاری دەنگەكان لە بەرژەوەندی باڵەكانی ناوپارتی هەیە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









