وادەی ڕۆشتنی شاندی هەرێم بۆ بەغداو ناردنی 200 ملیار دینارەكە ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێكی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم سەدانی بەغدا بكەن و لەگەڵ حكومەتی عێراقی دەستبكەنەوە بە گفتوگۆكان لە بارەی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و پشكی هەرێم لەو بودجەیەدا، هاوكات ئەگەریش زۆرە بەغدا بۆ دوو مانگی كۆتایی ئەمساڵ 200 ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم بكاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ئەو ڕێككەوتنەی كە (هاوپەیمانی ئیدارەی دەولە) لەسەری ڕێككەوتوون شاندێكی حكومی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن گفتوگۆ دەكەن لە بابەتی شایستە داراییەكانی هەرێم و هاوكات پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی كەوابڕارە كابینەكەی ( محەمەد شیاع سودانی) ئەو پرۆژەیاسایە ئامادەبكات و ڕەوانەی پەرلەمانی بكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، شاندەكەی حكومەتی هەرێم سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراقی دەستبەگفتوگۆكانیان دەكەن، هاوكات شاندەكەی حكومەتی هەرێمیش پێكدێن لە وەزیرانی دارایی و ئابوری پلاندانان سامانە سروشتییەكان و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان چەند بەرپرسێكی دیكە.
SNNئەوەشی زانیوە كە گوێرەی ئەو رێككەوتنەی كە بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراقی كراوە، حكومەتەكەی ( محەمەد شیاع سودانی) پابەندن كراوە كە دەبێت شایستەی دارایی هەرێم لە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ ئەم دوو مانگەی كۆتایی ئەم ساڵ ڕەوانە بكات، هەروەها ئەو مانگانەشی كە پارە نەنێردراوە دەچێتە چوارچێوەی گفتوگۆكانی داهاتووی شاندی دانوستانكاری بەغدا و هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









