لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان یەکەم دانیشتنی ئەنجامدەدات

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بەدەنگی 80 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانی ناوپەرلەمان تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان تا ساڵی 2023 درێژكرایەوە، وابڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردسنان یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای پەروەردە وفێركردن بدرێت.
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNN-ی ڕاگەیاند: لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت و بەدیاریكراویش پێدەچێت كۆبوونەوەكە بكەوێتە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە، هاوكات لەو دانیشتنەی پەرلەماندا پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركردن، دەنگی لەسەر دەدرێت و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسایەكیش دەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (SNN) لەو دانیشتنەی پەرلەمانی كوردستان هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ كۆمەڵی دادگەری و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان بەشداری ناكەن، هاوكات پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیش بە فەرمی نامەی دەستلەكار كێشانەوەیان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانكردووە بەڵام دەبێت لەلایەن پەرلەمانەوە ئەو دەستلەكار كێشانەوەیە پەسەندبكرێت.
دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە مانگی رابردوو بەدەنگی 80 پەرلەمانتار ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان تا ساڵی 2023 درێژكرایەوە، ئەوەش ناڕەزایی لێكەوتەوە و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو و پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەیان ئاراستە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد و فراكسیۆنی كۆمەڵ و پێنج پەرلەمانتاری تریش بایكۆتی دانیشتنەكانیان كرد.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
12كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









