سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپاسی عێراق: هەر ئەفسەرێک کێشی جەستەی زۆر بێت خانەنشین دەکرێت

سوپای عێراق
SNN-
سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق رایگەیاند، ئەو ئەفسەرانەی کێشیان زۆرە و توانای دابەزاندنی کێشیان نییە ، ماوەیەکیان بۆ دیاریدەکرێت ئەگەر نەیانتوانی خانەنشین دەکرێن.
فەریق ڕوكن، قاسم محەمەد، فەرماندەی هێزی وشكانی سوپای عێراق نووسراوێكی ئاراستەی یەكەكانی سەر بە سوپا كردووە و رایگەیاندووە:”بەگوێرەی فەرمانی سوپاسالاری عێراق، ڕۆژی 30ی تشرینی دووەم دیاریكراوە وەك دوا وادە بۆ پشكنینی كێشی ئەو ئەفسەرانەی كێشیان زۆرە دوای ئەوە ماوەیەکیان بۆ دیاریدەکرێت بۆ دابەزاندنی کێشیان ئەگەر نەیانتوانی ئەوا خانەنشین دەکرێن”.
دەشڵێت:” نابێت یەكە تەندروستییەكانی پشكنینی كێشی ئەفسەرەكان چاوپۆشی لە هیچ ئەفسەرێك بكەن، بەڵام ئەو ئەفسەرانەی كێشەی تەندروستییان هەیە، مەرجی كێش نایانگرێتەوە و بەشدارییان پێناكرێت لە خولی دابەزاندنی كێشدا تاوەكو كێشیان دابەزێندرێت”.
بەپێی بڕیارەكە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە پڕۆسەی پشكنینی ئەفسەران دەستپێدەكات و تا سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
سلێمانی؛ سیستمی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دەبێتە تاک و جووت
ئهیلول 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








