
SNN
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و دابەشنەکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتياند لەزۆرێک لە ناوچەکانی دەرەوەی شار پەنا بۆ بڕينەوەی دار دەبرێت بەمەبەستی خۆگەرمکردنەوە، لەسەر ئەم بابەتەش دەستەی ژينگە دەڵێت “بڕینەوە و هەڵکێشان و هەردەست درێژییەک بکرێتە سەر دار و نەمام قەدەغەیە و بکەرانی بەپێی یاسا سزا دەدرێن”.
ئەحمەد مەولود، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێم لە پەیامێکدا کە راگەیاندنی دەستەکە بڵاویکردووەتەوە باس لە ڕۆڵی دەستەی ژينگە لە پاراستن و زیادکردنی رێژەی سەوزایی دەکات.
هەروەها دەڵێت “لە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە کە لەماددەی (٣١)ی یاسای ژمارە(٨)ی ساڵی ۲۰۰٨ بە روونی باس لەوە دەکات:
بڕینەوەو هەڵکێشان و هەردەست درێژییەک بکرێتە سەر دارو نەمام قەدەغەیەو بکەرانی بەپێی یاسا سزا دەدرێن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو پرۆژانەی بۆ مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی ژینگەیی سەردانی دەستەی ژینگەو فەرمانگەکانی دەکەن، بەپێی رێنمایی ژمارە(٣)ی ساڵی ۲۰۲۲ پێویستە پرۆژە گەورەکان لەکۆی گشتی رووبەرەکەی ٢٥٪ ی بکرێتە سەوزایی.
راشيگەياندووە: پرۆژەی لەبری سەوزکردن، ئەو پرۆژانەی پێش یاسا و رێنماییەکانی ژینگە دروست بوون و لە ئێستادا بۆ هەر مامەڵەیەک بێنە دەستە و فەرمانگەکانی، دەبێت ٢٥٪ سەوزایی لە شوێنێکی گشتی ئەنجام بدات، وەکو دروستکردنی پارکێک یان سەوزکردنی شوێنێکی گشتی.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









