شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت

بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێكی باران بارین و هەورەبروسكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش زیاتر ڕوو لەدابەزین دەكەن، هاوكات ئەو شەپۆلی باران بارینە تا ڕۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە بواری كەشناسی و بومەلەرزەزانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو پێشبینیە كەشناسییانەی كە لەبەردەستماندان لە دوای نیوەڕۆ بۆ ئیوارەی ڕۆژی چوارشەممە 16/11/2022 شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە سەرچاوەی ئەو شەپۆلە لە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی كە لە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەكات بۆماوەی سێ ڕۆژ و بەردەوامی دەبێت و لەڕۆژی هەینی 18/11/2022 كاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەرەولاوازی دەچێت، هاوكات هەر بە هۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەوە پلەكانی گەرما زیاتر بەرەو دابەزیندەچن.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەپۆلی بارانبارینە لەهەندێك ناوچە هەورەگرمە و هەورەبروسكەشی لەگەڵ دەبێت، هاوكات ڕێژەی باران بارین بەپێی ناوچەكان جیاوازە لە ناوچە شاخاوییەكان ڕێژەكە زیاترە و لەناوچە دەشتایی و ناوسەنتەری شارەكان ڕێژەی بارانبارینەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









