“به‌هیواین كه‌س بیرله‌وه نه‌كاته‌وه سزاى سلێمانى بدات”

د. عیزه‌ت سابیر، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا له سیاسه‌تكردن به‌رده‌وام بێت و پێویسته ستۆپى پێبكرێت، ده‌شڵێت: “به‌هیواین كه‌س بیرله‌وه نه‌كاته‌وه سزاى سلێمانى بدات”.
ئه‌مڕۆ 238 ساڵ تێپه‌ڕى به‌سه‌ر بونیادنانى به‌ردى بناغه‌ى شارى سلێمانى له‌لایه‌ن بابانه‌كانه‌وه و به‌و بۆنه‌یه‌وه د. عیزه‌ت سابیر، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان به میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “به‌هیواین كه‌س بیر له سزادانى سلێمانى نه‌كاته‌وه! به‌ڵام پێشمانوایه ناكرێت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا له سیاسه‌تكردن به‌رده‌وام بێت و پێویسته ستۆپى پێبكرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د. عیزه‌ت سابیر باسى دۆخى دارایی شارى سلێمانى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ناكرێت كۆمپانیا له سلێمانى بێت و بچێت له هه‌ولێر باج بدات، به‌هۆى ئه‌م شێوازه باجدانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان داهاتى سلێمانى كه‌میكردووه”.
به وته‌ى د. عیزه‌ت سابیر، “حكومه‌تى هه‌رێم خاوه‌نى داهاتێكى زۆره و مانگانه به بڕى یه‌ك ملیار دۆلار نه‌وت ده‌فرۆشێت”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتيى نیشتمانیی كوردستان له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره دۆخى سلێمانیه‌وه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “سلێمانی بە گەمارۆیەکی ناشەریفانە و بڕینی داهاتەکەی تیرۆر دەکرێت، وتیشى: “حكومه‌ت ته‌نیا 25٪ى داهاتى نه‌وت بۆ سلێمانى ده‌نێرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









