خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ گرفت بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان دروستدەكات

گردبوونەوەی وانەبێژان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە مامۆستایانی وانەبێژ لە شارو شارۆچكەكان دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیكردووە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە، هاوكات بەوتەی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامیدان بەم بایكۆت و خۆپیشاندانانە گرفت بۆ تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم دروستدەكات.
هەڤاڵ ڕۆستەم، یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەنبێژ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: وەك پێشتر بە كۆی دەنگی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیارمانداوە كە بەردەوامبین لە خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن تا ئەوكاتەی وەڵاممان دەدرێتەوە لەبارەی یەكلایی كردنەوەی چارەنوسی ئێمە تا ئێستاش زیاد لە 500 جار نوسراو داواكاریمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بەڵام وەڵامێكی ڕوونمان بەدەست نەگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە درێژەدانمان بەم بایكۆت و خۆپیشاندانانە گرفتی زۆر بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قوتابیان دروستدەكات، چونكە قوتابخانەی واهەیە جگە لە بەڕێوەبەرەكەی سەرجەم مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە مامۆستای وانەبێژن، قوتابخانەمان هەیە زیاد لە نیوەی مامۆستاكانیان وانەبێژن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە %98 ی قوتابخانەكان مامۆستای وانەبێژیان هەیە.
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هەولێك لە ئارادایە كە لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردەی شارو قەزا و ناحییەكان دەدرێت بۆ ئەوەی ئێمە ڕازی بكەن لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان كە لە 14/12/2022 دەست پێدەكات بچینەوە قوتابخانەكان و تاقیكردنەوەی قوتابیان بكەین، بەڵام هێشتا نەگەیشتویەنە بڕیاری یەكلاكەرەوە.
لەلایەكی دیكەوە یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش لە ڕاگەیەندراوێكیاندا كە ئاراستەی وەزیری پەروەردەیان كردووە جەختیان لەوەكردووە كە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم دوابخەن تا ئەوكاتەی گرفتی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر دەكرێت بەڵام تا ئێستا وەزیری پەروەردە وەڵامی یەكێتی مامۆستایانی نەداوەتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









