لە سلێمانی پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر جێبەجێدەکرێت

SNN
بەڕێوەبەرايەتی کارەبای سلێمانی رايگەياند: لەچوارچێوەی گرنگیدان بە وزە نوێبووەکان و سوودوەرگرتن لەوزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، پرۆژەیەک بەتوانای 50 کیلۆوات لەسەربانی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.
ئەندازیار شادمان شكری سعید لێپرسراوی بەشی وزە نوێبووەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی کارەباو بەبڕی 62 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لەوزەی خۆر جێبەجێ دەکرێت کەتوانای بەرهەمهێنانی 50 کیلۆوات کارەبای هەیەو تێکەڵ بەکارەبای نیشتمانی دەکرێتەوە.
راشیگەیاند: پرۆژەکە پێکهاتووە لەدانانی 96 پەناڵ لەجۆری لۆنگی 530 وات و هێڵی پەناڵەکانیش لەجۆری گەڵڤەنایزەو بەشێوەی راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت.
کارەبای سلێمانی لە پۆستێکيدا دەشڵێت ” بەشی وزە نوێبووەکان یەکێکە لەبەشە گرنگەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کە گرنگی زۆر دەدات بە بەرهەمهێنانی کارەبا لەوزە نوێبووەکان و توێژینەوەی زانستی زۆری لەبەردەستدایە لەوبارەیەوە لەئێستادا ئەو هاووڵاتیانەی کە خوازیاری دانانی ئەم سیستەمەن دەتوانن سەردانی ئەو بەشە بکەن لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و سەرجەم زانیاری و رێنماییەکان لەوان وەربگرن.
لەئێستاشدا حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە هەر کەسێک پرۆژەی سۆلار دابنێت دەتوانێت تێکەڵ بەکارەبای نیشتمانی بکات و مانگانە لێدەرکردنی بۆ بکات لەسەرفیاتی کارەبا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









