وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبین

دابەشکردنی نەوتی سپی | فۆتۆ: SNN
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تاوەکو ٧ی کانوونی یەکەم، ٣٣ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، دابەشکردووە.
بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، تاوەکو ئێستا ١٦٩ هەزار و ٩١٩ خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت:
هەولێر: ٨ ملیۆن ٤٥٤ هەزار و ٤٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و ٤٢ هەزار و ٢٧٢ خێزان، سوودمەندبوون.
دهۆک: ١٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار و ٦٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و ٥٣ هەزار و ٤٨٨ خێزان، سوودمەندبوون.
سلێمانی و هەڵەبجە: ١٤ ملیۆن و ٨٣١ هەزار و ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و ٧٤ هەزار و ١٥٩ خێزان، سوودمەندبوون.
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٧٠ ملیار دینار بۆ کڕینی نەوتی سپی، تەرخانکردووە و بەشێوەی تەندەر ٣٢٠ هەزار بەرمیلی بە نرخی ٢٨٤ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردووە. هەروەها پاڵپشتیی حکومەت بۆ هەر نرخی بەرمیلێک دەگاتە ٦٥% و هاووڵاتییان تەنیا لە ٣٥% نرخەکەی دەدەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








