“ئەو لینكەی بڵاوکراوەتەوە بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنور نییە و هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە”

هێزێکی پاسەوانی سنوور
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیدەکاتەوە کە ئەو لینکەی لە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بێت بۆ پاسەوانی سنور و دەڵێت:” وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لینكی تایبەت بەدامەزراندنی پاسەوانی سنور بڵاوبكرێتەوە و ئەو دامەزراندنە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە”.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەو لینكەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوكرایەوە گوایە بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنورە، بەهەڵەدا چووبوون، چونكە ئەو لینكە تایبەت نەبوو بە دامەزرانی پاسەوانی سنور، بەڵكو تایبەت بوو بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دامەزراندنەكەش هەرێمی كوردستانی نەدەگرتەوە و تایبەت بوو بە پارێزگاكانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد:” ئێمە لە بەدواداچوونداین بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنور، بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵین و وابڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لینكی تایبەت بە دامەزراندنی پاسەوانی سنور بڵا بكرێتەوە و ئەو لینكە تایبەت دەبێت بە دامەزراندنی كەسانی نوێ لە پاسەوانی سنور و دامەزراندنەكەش هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام جارێ دیار نییە چەند كەس دادەمەزرێن”.
كردنەوەی دەرگای دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنور بەهەرێمی كوردستانیشەوە لە كاتێکدایە كە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق ڕێكەوتوون، سنورەكانی هەرێم لەگەڵ توركیاو ئێران تۆكمەتربكەن و هێزی زیاتری تێدا بڵاوەپێبكەن، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو دوو وڵاتە هەڕەشەی جوڵاندنی هێزیان كردبوو بۆ ناو خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









