لە پارێزگای دهۆك زیاد لە 45 پاڵاوگەی نایاسایی بوونیان هەیە و كار بۆ بەرپرسان دەكەن

0
396

SNN-عەلی حەمە سەعید

ماوەی زیاد لە چوار ساڵە زیاد لە 45 پاڵاوگەی نایاسایی لە ناوچەی ( كاشێ‌) ی سنووری پارێزگای دهۆك كاری پاڵاوتنی نەوتی خام دەكەن و بەو هۆیشەوە ژینگەو سروشتی ناوچەكەیان تێكداوە و بەهۆی كاری ئەو پاڵاوگایانەوە بۆنێكی خۆش بڵاو دەكەنەوە و دانیشتووانی سنورەكەیان بێزاركردووە، بەهۆی فشاری دانیشتووانی سنورەكەشەوە بڕیارە ژمارەیەكیان دابخرێن.

بقەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ماوەی چوار ساڵە 45 پاڵاوگەی نایاسایی كە كاری پاڵاوتنی نەوتی خام دەكەن و دواتر بەرهەمی نەوت و بەنزین بۆ چەند بەرپرسێكی ناوچەكە بەرهەم دەهێنن و داهاتەكەی بۆ ئەوان دەبێت، بەڵام هەر ئەم پاڵاوگە نایاسایانە بوونەتە هۆی تێكدانی سروشت و ژینگەی ناوچەكە و بۆنێكی ناخۆشیان بەناوچەكە بڵاوكردووەتەوە كە بووەتە هۆی بیزاربووانی دانیشتووانی ئەو سنوورە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەڕای ئەوەی كاركردن بەو پاڵاوگە نایاساییانە ڕێگە پێنەدراوە و كارێكی نایاساییە لەوەش نایاسایی تر ئەوەیە كە ئەو پاڵاوگانە لە ناوچەی پیشەسازی ( كاشێ‌) دانراون كە دەكەوێتە ڕۆژئاوای شاری دهۆك، كە دەبوو ئەو پاڵاوگانە لە شوێنێكی دوور لە ناوچەی دانیشتووان دابنرانایە و كاریان بكردایە، بەڵام بەهۆی پاڵپشتی بەرپرسانی باڵای حزبی سنوورەكە تا ئێستا هیچ گرفتێك بۆ كاركردنی ئەو پاڵاوگانە دروست نەبووە.

SNN ئەوەشی زانیوە كە بەهۆی بێزار بوونی هاووڵاتیان لە بۆنی ناخۆشی ئەو پاڵاوگانە، بەنیاز بوون دەست بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بكەن، بەڵام پێش ئەوەی خۆپیشاندان بكەن لەلایەن بەرپرسانی حزبی سنوورەكەوە بەڵێن بەدانیشتووانی نزیك لەو پاڵاوگانە دراوە كە ژمارەیەك لەو پاڵاوگانە دادەخەن و بەشێكیشان دەگوازنەوە بۆ شوێنێكی دوور تر لەناوچەی دانیشتووان بەلام هاووڵاتیانی سنوورەكە متمانەیان بەو بەڵێنانە نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this