“باران بارینی ئەمساڵ ئومێد بەخشەو هەرێم لە قەیرانی وشكە ساڵی ڕزگاردەكات”

0
332

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو تا ئێستا زۆر باش بووە و هێشتا نەڕۆیشتوینەتە ناو وەرزی زستان و بەهارەوە كە چاوەڕێدەكرێت لەو دوو وەرزەشدا بڕێكی باش باران ببارێت، جەختیش دەكاتەوە لە ئێستادا بەنداوی دوكان دوو ملیار سێجا و هاوكات بەنداوی دەربەندیخانیش 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان تێدایە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم بە SNN-ی ڕاگەیاند: باران بارینی ئەمساڵ لە وەرزی پایزدا تا ڕادەیەكی باش ئومێد بەخش بوو لەكاتێكدا هێشتا نەڕۆیشتووینەتە ناو وەرزی زستان و بەهارەوە كە چاوەڕێدەكەین لەو دوو وەرزەشدا ڕێژەیەكی باش باران ببارێت و هەرێمی كوردستان بەتەواوی لە قەیرانی وشكە ساڵی ڕزگاری ببێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەنداوی دوكان توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئەوی هەیە و لە ئێستادا زیاد لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە، لەگەل ئەوەشدا بەنداوی دەربەندیخان توانای گلدانەوەی ملیارێك و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئەوی هەیە و لە ئێستادا نزیكەی 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، هاوكات ئەو شەپۆلە بارانەی لەماوەكانی ڕابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە بووەتە هۆی زیادبوونی داهاتی ئاو لە بەنداوەكاندا.

وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم لەكاتێكدایە كە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەندین بەنداوی بچوكی لە هەولێر و دهۆك و گەرمیان و قەرەداغ و چەمچەماڵ دروستكردووە، ئەو بەنداوانەش داهاتی باشی ئاویان تێدا خەزنكراوە بەهۆی بارانەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this