پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بە ژمارە

0
504

SNN-عەلی حەمە سەعید
گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق و هەروەها پشكی كورد لەو پرۆژە یاسایە هێشتا كۆتایی نەهاتووە، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی نەوت هۆكارێكە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق نەتوانێت بە ئاسانی بگاتە ڕەشنوسی كۆتایی لەو پرۆژە یاسایە، هاوكات ئەگەر پشكی هەرێم بە لە %14 دیاری بكرێت ئەوا پشكی مانگانەی هەرێم زیاد لە تریلۆنێك دینار دەبێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەوەی تا ئێستا لە كۆبوونەوەكانی نێوان هەردوو شاندی حكوومەتی هەرێم و عێراق لەسەری هاوكۆكۆن ئەوەیە كە پشكی هەرێم لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان بە ڕێژەی لە %14 دیاری بكرێت و ڕێژەی لە %12.67 كاری پێنەكرێت وەك ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 وەك پشكی هەرێم دیاری كرابوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستیەن كە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 بڕەكەی بە 140 ترلیۆن دینار مەزەندە بكرێت و قەبارەی كورتهێنانیش بە 20 تا 25 تریلۆین دیاری بكرێت، لەم نێوەندەشدا ئەگەر پشكی هەرێم بە لە %14 دیاری بكرێت و هاوكات ئەگەر لەپشكی هەرێم بڕی پێنج تریلیۆن دینار بەناوی بودجەی سیادی كەمبكرێتەوە، ئەوا بۆ تەواوی ساڵێك پشكی هەرێم زیاد لە 14 تریلۆن دینار دەبێت و مانگانەش پشكی هەرێم دەگاتە یەك تریلۆین و 100 ملیار دینار ئەوەش لە بودجەی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم زیاترە و دەتواندرێت پرۆژەی خزمەتگوزاریشی لێجێبەجێبكرێت.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند: ساڵانی ڕابردووش كاتێك لە نێوان هەولێرو بەغدا ڕێككەوتن كراوە لەبارەی پشكی هەرێم لە ڕێككەوتنەكەدا خاڵی زۆر باش هەبوون لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان، بەڵام دواجار بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێم بە ڕێككەوتنەكەوە نەتواندراوە پشكی هەرێم ڕەوانە بكرێت، بۆ ئەگەر ئەمجارەش ڕێككەوتن بكرێت و بەڵام پێوەی پابەند نەبن ئەوا چارەنووسی ئەو ڕێككەووتنەش وەك ڕێككەوتنەكانی دیكە دەبێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this