کەشوهەوای رۆژانی سەری ساڵ راگەیەندرا

0
639

SNN-

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای رۆژانی سەری ساڵی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە کەش بە شێوەیەکی گشتی جێگیردەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆهەینی و سبەی شەممە و یەکشەممە بڵاوکردووەتەوە ودەڵێت:” کەش بە شێوەیەکی گشتی جێگیربێت و ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور بێت لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت ، لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی تەمێکی سووک لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان بەتایبەتی لە کاتەکانی شەودا”.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت.
هەولێر: نزمترین پلەی گەرما لە نێوان ( ٤ – ٦) پلەی سیلیزی دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرما لە نێوان (14 – 16) پلەی سیلیزی دەبێت.

سلێمانی: نزمترین پلەی گەرما لە نێوان ( 2 – 4) پلەی سیلیزی دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرما لە نێوان ( 12 – 14) پلەی سیلیزی دەبێت.

دهۆک: نزمترین پلەی گەرما لە نێوان ( 3 – 5) پلەی سیلیزی دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرما لە نێوان ( 13 – 15) پلەی سیلیزی دەبێت.

کەرکوک: نزمترین پلەی گەرما لە نێوان ( ٤ بۆ ٦) پلەی سیلیزی دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرما لە نێوان ( 16 – 18) پلەی سیلیزی دەبێت.

هەڵەبجە : نزمترین پلەی گەرما لە نێوان ( 1 – 3) پلەی سیلیزی دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرما لە نێوان ( 13 – 15) پلەی سیلیزی دەبێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this