کەشناسی عێراق: لە هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت

0
2221

SNN-

کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشناسی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” لە شەوی سێشەممەوە کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئاسمان هەوراوی دەبێت و رۆژی چوارشەممەش، رێژەی شێ لە هەوادا زۆر دەبێت و باران دەبارێت و ئەگەری بارینی بەفر لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەکان.”

دەشڵێت، شەپۆلەکە دوا نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

هەروەها، سادق عەتیە، شارەزای بواری کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت”.

بەشی بکە لە
تاگەکانبەفرو باران
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this