هۆکاری دواکەوتنی ناردنی بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەرچەندە چاوەڕاوان بووین لە كۆتایی مانگی ڕابردوو یان سەرەتای ئەم مانگە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 بگاتە پەرلەمان، بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان هێزەكانی پێكهێنەری كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی و هەروەها ناجێگیربوونی نرخی نەوت بووەتە هۆی ئەوەی پرۆژەیاساكە ڕەوانەی پەرلەمان نەكرێت.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دواكەوتنی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ پەرلەمان چاوەڕواننەكراوبوو چونكە هەموو پێشبینییەكان ئەوەیان دەردەخست كە تا كۆتایی مانگی ڕابردوو پرۆژەیاسای بودجە بگەیشتایەتە پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ گەیشتنی پرۆژە یاسای بودجە بە پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد،هۆكاری نەگەیشتنی پرۆژە یاسای بودجە پەیوەندی بە ململانێی هێزەكانی پێكهێنەری كابینەی نوێی حكومەتی عێراقییەوە هەیە و كە هەریەكەیان دەیەوێت پشكی هەبێت لەو پرۆژەیاسایەدا، هەروەها بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی نرخی نەوت و ناجێگیر بوونی نرخەكە هۆكارێکی دیكەیە كە نەتواندرێت پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، سێ بۆچون هەیە لەسەر پشكی هەرێم، هەرچەندە شاندی هەرێم داوای لە17%ی كردوە، بەڵام عێراق باسی لە12.67%ی كردوە، بەڵام بەبڕوای من پشكی هەرێم 14٪ دەبێت، ئەوەش بەگوێرەی فۆڕمی خۆراكو دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









