دایكى ئاخینك زانیارى نوێ له‌سه‌ر كه‌یسى كوشتنى كچه‌كه‌ى و باوكى ئاشكرا ده‌كات

فاروق میرزا و ئاخینى كچى | فۆتۆ: Duhok Police
SNN
دایكى ئاخینك كه كچه‌كه‌ى و هاوسه‌ره‌كه‌ى له ساڵى 2022 له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له زاخۆ كوژران رایده‌گه‌یه‌نێت، دو تۆمه‌تبارى دۆسیه‌ى كچه‌كه‌ى ئازاد كراون، ده‌شڵێت: “سێ مانگى تر بكوژى كچ و هاوسه‌ره‌كه‌م ئازاد ده‌كرێت”.
رۆژی 4ی ئابی 2022، فارووق میرزا و كچه‌كه‌ى به‌ناوى ئاخینك لەلایەن كه‌سێكه‌وه به‌ناوی (ب.د.س) له گوندێكی سنووری زاخۆ بانگهێشتى نانی ئێواران كران، به‌ڵام لەهەمان رۆژدا ئه‌و كه‌سه فاروق میرزا و کچەکەی كوشتووه و ده‌ستدرێژیشى كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه، دوای پێنج رۆژ لە رووداوەکە تەرمی فاروق میرزا لە نزیك باخی خانووی بكوژه‌كه دۆزرایەوە. دوای هه‌فته‌یه‌كیش له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی فاروف میرزا، رۆژی12ی ئابی 2022، ته‌رمی ئاخینكی شه‌ش ساڵان له نزیك خانووی بكوژه‌كه دۆزرایه‌وه.
له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى هابوون-ى تایبه‌ت به ئێزدییه‌كان دایكى ئاخینك باسى له ورده‌كارى كه‌یسى كچه‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌ى كرد و وتى: “جگه له تاوانبارى سه‌ره‌كى دوو كه‌سى تر تۆمه‌تبارى كه‌یسى كوشتنى ئاخینك و باوكین، كه بریتین له هاوسه‌ر و كچى بكوژه‌كه. ئێمه له سه‌ره‌تاى رووداوه‌كه‌دا كه ده‌چووین ئه‌وان له‌و شوێنه بوون كه ته‌رمى هاوسه‌ره‌كه‌م و ئاخینكى تێدا بوو، به‌ڵام هیچیان به ئێمه نه ده‌گوت”.
وتیشى: “ئه‌و كه‌سانه تێوه‌گلابوون له كه‌یسه‌كه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئازادكراون، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئێمه داوامان كێشابێته‌وه یان هه‌ر شتێكى تر یان ئه‌سه‌ڵه‌ن ئاگادار كرابێتینه‌وه كه ئه‌مانه بێ‌تاوانن، چونكه ئێمه‌ش له زمانى خه‌ڵكه‌وه رووداوه‌كه‌مان بیست”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌وان هیچ زانیارییه‌كیان هه‌یه كه ئه‌و دوو تۆمه‌تباره تێوه‌گلابێتن له كه‌یسه‌كه، دایكى ئاخینك باسى له‌وه‌شكرد، “له‌و ماڵه‌ى ئه‌وانى تێدا ده‌ژیان چه‌ك و رومانه‌ى تێدا بوو و له‌ناو باخه‌كه‌ش كه ته‌رمه‌كانى تێدا بوو ئه‌وان سه‌ره‌تا له‌وێ بوون، یه‌كى چوار مۆبایلیان پێ‌بوو به‌رده‌وام لێیانده‌دا، ئیتر چۆن ئێمه گومان ناكه‌ین”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا پێیانوایه تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كه‌یسه‌كه له‌سێداره ده‌درێت، دایكى ئاخینك جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “ئه‌و كه‌سه‌ى كه كچ و هاوسه‌ره‌كه‌ى منى كوشت، پێشتر تاوانى كردووه، به‌ڵام ته‌نیا سێ ساڵ زیندانى كراوه، ئێستاش دڵنیام سێ مانگى تر ئازاد ده‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ویستێك هه‌بووایه بۆ له‌سێداره‌دانى ئه‌وه به‌بێ گومان تا ئێستا له‌سێداره درابوو”.
به وته‌ى دایكى ئاخینك، “خێزانى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى داوایان لێكردووه خوێن‌بایی هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ى پێبده‌ن، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه”.
رۆژى چوارشه‌ممه 5ی تشرینى دووه‌مى 2022، دادگای تاوانه‌كانی دهۆك بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژی ئاخینكی شه‌ش ساڵان و فاروقی باوكی ده‌ركرد.
تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كه‌یسى ئاخینك و باوكى پێشتر تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە و دوای سێ ساڵ ئازادکراوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی كوردستان 24 لە ساڵی 2021 بکوژه‌كه بە تۆمەتی رفاندنی دوو کچە منداڵی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرابوو، دوای ئەوەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتبوو دوو منداڵەکە دەباتە دەرەوەی شار، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ئەوکات دادگا بکووژەکەی ئازادکرد، تا ئێستاش چارەنووسی ئەو دوو منداڵە نادیارە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









