
یانەی ریاڵ مەدرید
SNN Sport
زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پێش دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، پەیامێکی ئاڕاستەی یاریزانەکانی یانەکەی کردووەو داوای بردنەوەی نازناوەکەی لێکردوون.
یانەی ریاڵ مەدرید چەند رۆژێکە بە چڕیی مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵی دەستپێکردووەتەوەو دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت نازناوی ئەمساڵی خولەکە بباتەوە.
بە پێی زانیاری کەناڵی کواترۆی ئیسپانی، زیدان لە کاتی راهێنانەکان پەیامێکی ئاڕاستەی یاریزانەکان کردووەو پێی راگەیاندوون بە هەرشێوەیەک بێت دەبێت نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بەدەست بهێنین.
ئەم قسانەی زیدان لە کاتێکدایە، یانەکەی لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان 2-1 بە یانەی مانچستەرسیتی دۆڕاوەو دۆخی باش نیە، یانەکە دەیەوێت بە بردنەوەی نازناوی لالیگا برینەکانی چامپیۆنس لیگ چارەسەر بکات.
یانەی ریاڵ مەدرید لە مێژووی خۆیدا 33 جار پاڵەوانی خولی ئیسپانیا بووەو بەرشەلۆنە 26جار، هەرچی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدە 10 جار نازناوەکەی بردووەتەوەو دوای ئەویش یانەی بیلباو دێت بە 8 جار.
لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا 27 هەفتەی لێ تەواو بووەو یانەی بەرشەلۆنە 58 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت، هەرچی یانەی ریاڵ مەدریدە لە پلەی دووەم دێت بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ.
رابیتەی لالیگا بڕیاریداوە لە 11ی حوزەیرانی مانگی داهاتوو یارییەکانی خولەکە دەستپێبکاتەوە، ئەمەش پاش هەڵکردنی گلۆپی سەوز لە لایەن حکومەتی ئیسپانیاوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









