د. بڕيار رەشيد: لە سبەينێوە دۆلار لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بە 1470 دەفرۆشرێت

دۆلار
SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەياند: لە سبەينێوە دۆلار لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بە 1470 دەفرۆشرێت بۆ هەر گەشتیارێک پێنج هەزار دۆلار دەدرێت.
د. بڕيار رەشيد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسيۆنی يەکێتی لە پۆستێکيدا مژدە دەداتە هاووڵاتيانی هەرێم و نووسيوويەتی: دوای داواکاریمان بۆ پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی تەواوی فرۆکـەخانەکانی عێراق، کەمێک بەر لەئێستا لە بانکی ناوەندیەوە ئاگەدارکراینەوە کە بانکەکانی ( الرافیدەین – الرشید – بانکی بازرگانی عێراق TBI) یان ڕاسپاردووە کە نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فرۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بکەنەوە.
وتيشی “بۆ هەر گەشتیارێک پێنج هەزار دۆلار دەدرێت بە نرخی فەرمی 1470دینار، هەروەها فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەروازە سنورییەکانیش دەگرێتەوە دوای پێشکەشکردنی مەرجەکانی گەشتکردن (ڤیزا یان خروجییەی ئۆتۆمبێل).
راشيگەياندووە: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکـو دۆلار بەنرخی فەرمی بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمان یش دابین دەکـەین.
دەشڵێت “بڕیارە لە سبەینێوە بڕيارەکە بخرێتە بواری جێ بەجێکردنەوە ، پێداویستیەکانی گەشتیار (پاسپۆرت و ڤیزا و بۆڕدینگ تیکت) لەخۆدەگرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









