
SNN
لەقۆناغی پێنجەمدا هەڵمەتی نیشتمانی ڕواندنی 1ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستان لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە سنووری چەمچەماڵ و قەرەهەنجیر، بەشێوەیەکی زانستی دەیان هەزار نەمام لەهەردوو دارستانەکە دەڕوێندرێت.
حسێن حەمە کەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئەوەی روونکردەوە کە مەبەست بووە هەڵمەتی نەمام رواندن بگەیەنینە ئەم ناوچانە و بەشداری بکەین لە زیادکردنی رووبەڕی سەوزایی و دارستانەکان بۆیە بە چەند هەنگاوێک دەیان هەزار نەمام دەڕوێنرێت و بەشێوەیەکی زانستی لەگەڵیدا دەمێنیینە و هەموو رێگایەک دەگرینەبەر تا لەفەوتان بیانپارێزین، ووتیشی ئەم هەوڵەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوام دەبێت تا ئامانجە نیشتمانی و ژینگەییەکەی بەدیدێت کە ئەویش پاراستنی ژینگە و خاک و پاک راگرتنی ئاوهەوایە.
ئارام حازم لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بۆئەوەکرد: بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندی ژینگەی ئەم سنوورە، لەو شوێنانە نەمام دەڕوێنرێت کە رووتەنە و سەوزنەکراوە و بەچەند هەنگاوێک رووبەری دارستان زیاد دەکەین هەروەک سوپاسی نووسینگەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دەکەین کە چەمچەماڵ و قەرەهەنجیریان لەیادنەکرد و لەگەڵمان بوون تا پێکەوە کاربکەین بۆپاراستنی ژینگەکەمان .
هەروەک ئەندازیار هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان وپاوانی سلێمانی ئاشکرایکرد هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی 1 ملیۆن نەمام بەرفراوانتردەکرێت و جگە لە سنووری (سلێمانی ، شارەزوور ، قەرەداغ , خەلەکان ، فەرماندەیی هێزەکانی 70، چەمچەماڵ ، قەرەهەنجیر) کە بەردەوامین لە رواندنی نەمام تێیاندا، لەچەند شارو ناوچەیەکی تریش چەند تیمێکمان لەکارکردندان بۆ دەست نیشانکردنی شوێن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان تا هەڵمەتەکە بگەیەنینە ئەو شارانە.








هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









