“یەكلایی كردنەوەی سكاڵاكەی دادگای فەرەنسا كاریگەری خراپی لەسەر مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت”

شیروان میرزا، ئهندامى لیژنهى دارایی له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: پهرلهمانى عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری دارایی و ئابووری ئاماژە بەوەدەكات یەكلایی كردنەوەی سكاڵاكەی دادگای فەرەنسا لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە كاریگەری خراپ جێدەهێڵێت لەڕووی مووچەی فەرمانبەران و هەروەها دۆخی دارایی لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت ئەگەر توركیا ئامادە نەبێت بچێتە ژێرباری ئەو قەرەبووەی بدرێت بە عێراق كە بڕی 25 ملیار دۆلارە.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و شارەزا لەكاروباری دارایی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو سكاڵایەی عێراق لە دادگای پاریس تۆماری كردوزوە لە دژی توركیایە، چونكە ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان توركیا و عێراق كراوە بۆ فرۆرشتنی نەوتی عێراقە لەڕێگەی بۆری نێوان عێراق توركیا، بەڵام توركیا پێشێلی ئەو ڕێككەوتنەی كردووە و نەوتی هەرێمی كوردستانی بەو بۆرییە فرۆرشتووە لەكاتیكدا تەهها عێراق مافی هەیە نەوت بەو بۆرییەدا بفرۆشێت و توركیاش ئەمنیەتی ئەو بۆرییە بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئەنجامی ئەو سكاڵایە ئەوەیە كە لە %100 لەبەرژەوەندی عێراق یەكلایی بووەتەوە دەبێت توركیا بڕی 25 ملیار دۆلار قەرەبووی عێراق بكاتەوە، بەڵام بابەتەكە لێرەدایە ئایا توركیا دەچێتە ژێرباری دانەوەی ئەو قەرەبووە بە عێراق یان هەرێمی كوردستان ناچار دەكات بە پێبژاردنی ئەو قەرەبووە، كە بەدڵنیاییەوە پێناچێت توركیا ئامادە بێت بچێتە ژێرباری ئەو پارە زۆرەوە.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، یەكلایی كردنەوەی ئەم دۆسیەیە لەبەرژەوەندی عێراق كاریگەری زۆر خراپ بەسەر ئابوری هەرێم و هەروەها فەرمانبەرانی كوردستان جێدەهێڵێت، چونكە لەلایەك فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەرێگەی ئەو بۆرییەوە گرفتی سەرەكی بۆ دروستدەبێت، لەلایەكی دیكەشەوە هەرێم دەخاتە ژێر باری پێدانەوەی بڕە پارەیەكی زۆر كە لە توانایدا نییە دواجار دەبێت هاووڵاتیان و فەرمانبەران باجی ئەم هەڵانە بدەن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









