
SNN
لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەنگاوەکانی رواندنی نەمام و سەوزکردنی کوردستان چڕتر دەکرێتەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ژینگەییەکان و پاراستنی دارستانەکان، بۆ ئەو مەبەستە و لەپرۆژەی پارکی دارستانی رازیانە لەپارێزگای سلێمانی دەست بەئامادەکارییەکان کرا بۆ رواندنی نەمام.
لەبارەی ئەم قۆناغەشەوە، هاوکار جەلال بەرێوەبەرى دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند لەچەند مانگی رابردوو هەڵمەتەکەمان لەشەش پرۆژەدا بەڕێوەبرد و ئێستاش دوای ڕەوینەوەی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەیەی سنوری پارێزگاکەمانی گرتبۆوە دەستمان کردەوە بەکارەکانی هەڵمەتەکە لەنێو سنوری چالاکی بەڕێوەبەرایەتیماندا بۆ ئەو مەبەستە ئێستا لە پرۆژەی دارستانی خدران و پارکی رازیانە و لەرۆژانی داهاتوشدا لەچەندین پرۆژەی دارستانیدا دەست بە نەمام ڕواندن دەکەین.
هەر لەوبارەیەوە قادر محمد حسێن لێپرسراوی پرۆژەى پارکی دارستانی رازیانە وتی ئەمڕۆ دەستمانکرد بەئامادەکارییە پێویستەکان لەدروستکردنی هێڵی گرادۆنی و لێدانی چاڵ و دانانی سیستمی ئاودێری بۆ ئەو بەشەی پرۆژەکەمان کەپێویستی بەسەوزکردنە و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ نەمامی پێویستی بۆ دابین دەکرێت.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









