
گردبوونەوەی وانەبێژان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بە دەیان جار مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەستیان بە خۆپیشاندان گردبوونەوە و تەنانەت هەڵدانی خێمەش كردووە، بەڵام تا ئێستا بۆجارێكیش سەرۆكی حكومەت ئامادە نەبووە گوێ لە داواكاری ئەو مامۆستایانە بگرێت، نوێنەرێكی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژە بەوەدەكات سەرۆكی حكومەت هێندە ناچێتە ئەنجومكەنی وەزیران تا ئێمە ببینێت.
چراخان عەبدولڕەجمان، یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا زیاد لە 50 جار لە شاروشارۆچكەكان و بە نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیمان بە گردبوونەوە و ئەنجامدانی خۆپیشاندان كردووە و دواتر چوینەتە بەردەم ئەنجومەنی نوەزیرانیش بەڵام ماوەی 12 ساڵە حكومەت هیچ بەڵێنێكی یەكلاكەرەوەی پێنەداوین و هەر دەستی دەستیمان پێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی جێگای نیگەرانی ئێمەیە و ئەوەیە زیاد لە 15 جار لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندانی نارەڕەزایەتیمان كردووە و چەند جارێكیش خێمەمان هەڵداوە و بە شەوڕۆژ ماوینەتەوە، بەڵام تا ئێستا بۆجارێكیش سەرۆكی حكومەتمان نەبینی بێتە لامان و لە نزیكەوە گوێی لە داوزاكارییەكانمان بگرێت، بۆیە ئێمە پێمان وایە كە پێناچێت سەرۆكی حكومەت هێندە دەوام بكات و بێتە ئەنجومەنی وەزیران تا بێت گوێ لە داواكاری ئێمە بگرێت.
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەشی خستەڕوو، داواكاری ئێمە ڕوون و رەوایە و سەرۆكی حكومەت و وەزیری پەروەردەش زۆر باش دەزانن داواكاریمان چییە و بۆچی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەین، تەنها داواكاریمان ئەوەیە مامۆستای وامان هەیە 12 ساڵە وانەبێژە بە كرێیەكی كەم و ئەركێكی زۆر بەڵام سەرۆكی حكومەت بەلایەوە گرنگ نییە كەرتی پەروەردە بەكوێ دەگات و چی بەسەر دێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









